بە زمانی کوردی

زمانی پێویستیتان هەڵبژێرن ، پشتیوانی لە هەموو زمانەکان

گشتی

بە شێوەیەک لە ماڵپەرە دەوترێ کە بو ئیشەکان گشتی کەلکی لێ وەردەگیرێ ، بو نموونە ئەگەر کومپانیایەکتان هەیە کتێب دەفرووشێ ، ئەم سایتە گشتیە دەتوانێ چەند بەشی هەبێ ، بەشێک وەکوو پەری سەرەکی کە بە کورتی لە بارەی خوتان و خزمەتەکان باس دەکرێ ، وێنەی کۆمپانیا یان تیزێری ڤیدیویی خوتان نیشان دەدرێ دوایی رووداو و هەواڵەکانتان بڵاو دەبێتەوە ، بینەران دەتوانن بەشداری بکەن بە بڵاوکردنەوە لە توڕەکانی کومەڵایەتی. هەروا دەتوانی بەشێکی هەبێ کە بەشێوەیەکی جوان دوایی کتێبەکانی ئێوە و وێنەکانیان نیشان بدا کە بینەران بتوانن بە کلیک کردن لە سەر هەر کەمیان زانیاریەکانی پێویست وەرگرن و بەشێک لە کتێبەکە بخوێنەوە. هەروا دەتوانێ بەشێکی هەبێ بە ناوی لە بارە کە دەتوانن لە بارەی ئیش و خزمەتی خووتان بە نووسراو و وێنە ئان ڤیدیو باس بکەن . هەروا دەتوانی بەشێکی هەبێ بە ناوی دوا هەواڵ ، دواهەواڵ جێگایەکە کە ئێوە دەتوانن دوا رووداوەکان و هەواڵەکانی ئیش و کارتان بە کاتی تایبەت بە خووی بڵاو بکەنەوە ، تا بو نموونە بینەران و ئەندامەکانی سایت بزانن کە چ گۆڕانکاریەک رووی داوە و ئێوە چ خزمەتێکی نوێ ئەنجام دەدەن . هەروا دەتوانن بەشێک زیاد بکەن بە ناوی پەیوەندی تا لەم شوێنە ئادریس و زانیاریەکانی پەیوەندی خوتان بنووسن و ئەندامەکانیش بتوانن بە ئاسانی بە نووسینی ئیمەیل پەیوەندیتان دەگەل بگرن و ئێوەش وڵامیان بدەنەوە. هەروا دەتوانن بەشێک دابنێن بو خۆتومارکردن و بەشداری کردنی ئەندامەکان لە ماڵپەرە تا بتوانن تێبینیتان بو بنێرن و دواهەوالەکانی سایت بە ئیمەیل بوویان بچێ. دەتوانن هیندێک لە نموونەکان بە کلیک کردن لەم شوێنە تەماشاداواکاری خزمەت

کەسایەتی

ماڵپەرەی کەسایەتی دەتوانێ بە شێوەیەک بێ کە لە بارەی کەسایەتیەکی تایبەت لە بواری هونەر،وەرزش یان سیاسەت باس بکا و رێکڵام بکا ، ئەم شێوە سایتە دەتوانێ تەواوی توانەکانی ماڵپەرەکانی گشتی هەبێ و  خووی نووسەر یان ئێمە دوایی بابەتەکانی بو بڵاو بکەینەوە تا خەلک و ئەم کەسانە کە خووشیان دەوێ بەشداری لێ بکەن، بەشێ تێبینی و باس لەم شێوە سایتە زوور تایبەتە، بەشەکانی گالێری و پەیوەندی دەکرێ زیاد کرێ. ئێمە بو ئەم شێوە داواکاریانە هیندێک نموونەمان هەیە کە ئەگەر تەماشایان بکەن حەتمەن دڵنیا دەبن کە ئێمە دەتوانین بە باشترین شێوە ئەم کارەتان بو ئەنجام بدەین ، بو تەماشای نموونەکان لەم بەشە کلیک بکەن.

هەواڵنێر

بە داخەوە ماڵپەرەکانی هەواڵنێر لە کوردستان بە شێوەیەکی زور ناشیرین و سەرەکی ساز دەکرێن کە لە سایتە ئامادەکانی ساڵی ٢٠٠٨ کەلک وەردەگرن و زووربەیان بە یەک شێوە درووست دەبن ، هاک کردنی ئەم سایتانە زوور زوور ئاسانە و هاکێرەکان بە ئاسانی دەستیان پێ دەکەوێ. ئێمە دڵنیاینە کە دەتوانین سایتی هەواڵنێر وەکوو سایتەکانی بی بی سی و سی ئێن ئێن درووست بکەین ، ئێمە لە دوایی پلاتفورمەکانی دیزاین و ئەمنیەت کەلک وەردەگرین تا باشترین شێوەی سایتی هەوالنێر بو ئێوە درووست بکەین. ماڵپەرەکانی هەواڵنێر دیزاینێکی زور جوانیان دەبێ و زور ئاسان کەلکی لێ وەردەگیرێ، بەرێوبەری هەواڵنێر هەر خزمەتێکی زیاتر کە بیهەوە دەتوانین بووی زیاد بکەین ، وەکوو بەشێ گالێری ، بەشێ هەواڵەکانی زوور بینراو، بەشی دوایی تێبینیەکانی ئەندامەکان، بەشی باس و وت و بێژ ، پەری تایبەت بە هەواڵنێرەکان، بەش کردنی بابەتەکانی تایبەت بە هەر شوێن و شار و زمان و زوور خزمەتی تر، هەر وا دەکرێ یەک ماڵپەرە بە چەند زمان بڵاو بێتەوە ، دەتوانی تەماشای ماڵپەرە هەواڵنێرەکانی بە هێزی دنیا بکەی و بە ئێمە بڵێی تا سایتەک وەکوو وان بو ئێوە درووست بکەین ، پاش درووست کردن هیندێک فێرکاری بو بەرێوبەرەکان و هەواڵنێرەکان درووست دەکرێ تا فێربن چۆن بابەت و هەوال و وێنە و ڤیدیو بڵاو بکەنەوە.داواکاری خزمەت

توری کومەڵایەتی

ئایا پێویستیتان بە شوێنەکە تا هیندێک کەسی تازە بناسی ؟ ئایا دەتەوێ ماڵپەرەک وەکوو فەیسبووک یان تویتەر درووست بکەی تا ئەندامەکان بتوانن بیر و بڕوای خوویان بڵاو بکەنەوە؟ ئایا بو کومپانیاکەت یان پارتی سیاسیەکەت تورێکی کومەڵایەتی تایبەتت دەوێ تا ئەندامەکان بتوانن بە ئاسانی دەگەل یەک پەیوەندی بگرن و  یەکتر بناسن؟ ئایا لە شێوەیەک دەگەرێی کە بتوانی فەرهەنگی هاوکار و هاورێیەکانت گەش پێ بدەی؟ باشترین رێگا درووست کردنی تۆڕەکی کومەڵایەتیە، تورەکی کومەڵایەتی وەکوو فەیسبووک ، تویتەر یان ئەجیوبڵاگ ، هەڵبژێرەو ئێمە ئاگادار بکە بە باشترین شێوە یارمەتیت دەدەین، دڵنیا بە!

داواکاری خزمەت

هیندێک نموونە